بەهای بەکارهێنان و بەهای ئاڵوگۆڕ کردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-26-01:22:00 - کۆدی بابەت: 3735
بەهای بەکارهێنان و بەهای ئاڵوگۆڕ کردن

ناوه‌ڕۆك

بەهاكان

هەموو شمەکێک ئابووری بێت (واتە مرۆڤ ڕۆڵی هەبێت لە بەرهەمهێنانی) یان سەربەخۆ بێت (واتە لە سروشتدا هەبێت)، بەهایەکی بەکارهێنانی هەیە.

بەهای بەکارهێنان

مەبەست لە بەهای بەکارهێنان: (توانای شمەکێک کە پێداویستییە ڕاستەوخۆکانی مرۆڤ پڕ بکاتەوە، بە واتایەکی تر بەهای بەکارهێنانی ئەو کەڵکەیە کە دەرئەنجامی بەکارهێنانی شمەکێکە). و لەبەر ئەوەی کە بەهای بەکارهێنان هەر بە تەنیا شمەکی ئابووری ناگرێتەوە، بەڵکو شمەکی نائابووریش دەگریتەوە، ئەو بەهایە پێویستی بە بازاڕ یاخود ئاڵوگۆڕی بازاڕ نییە لەلایەن تاکەکان.

بەهای ئاڵوگۆڕكردن

مەبەست لە بەهای ئاڵوگۆڕکردن (القیمة التبادلیة Value in exchange) توانای شمەکێکە کە ئاڵوگۆڕ بکرێت لەگەڵ شمەکێکی تر کە تایبەتمەندی خۆی هەیە و جیاوازە لە تایبەتمەندییەکانی شمەکی یەکەم). لێرەدا بەهای ئاڵوگۆڕکردن خۆی لە پەیوەندییەکی ڕێژەیی دەنوێنێ، بە واتا ئەو ڕێژەیەی کە شمەکێک بە شمەکێکی تر ئاڵوگۆڕ دەکرێت. 
بەهای ئاڵوگۆڕ کردن بە پێچەوانەی بەهای بەکارهێنان تەنها پەیوەندی بە شمەکی ئابوورییەوە هەیە، و بریتییە لە بەهایەکی کۆمەڵایەتی، چونکە بەهای ئاڵوگۆڕکردن بوونی نییە بەبێ بوونی تاکەکان کە شمەکی ئابووری بەرهەم دێنن و لە بازاڕ دەیخەنە ڕوو بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ کردنیان.


سەرچاوەکان



1111 بینین